25 کوردستان

بەپەلە.. مینی پاسێکی پڕ لە خوێندکار وەرگەڕا

03:25 - 15/01/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، لەسنوری ناحیەی مەیدان بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێکەوە پێنج کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: لە ڕێگای ناحیەی مەیدان بۆ گوندی ئازادی ئۆتۆمبێلێکی کیا مینی پاس وەرگەڕا بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون، بریندارەکان بەمەبەستی چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری کران لەناحیەی باوەنوور.

ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، سەرجەم سەرنشینەکانی مینی پاسەکە خوێندکاربوون، دوای تەواو بوونی دەوام بۆماڵەوە گەڕاونەتەوە و ئۆتۆمبێلکەیان وەرگەڕاوە.

ڕاگەیەنراوەکەی هاتووچۆی گەرمیان باسی لەوەشکردووە، بریندارەکان لەدایک بووی ساڵەکانی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ و٢٠٠٨و٢٠٠٩ و ٢٠١٠ەو، سەرجەمیان دانیشتووی گوندی ئازادین لەناحیەی مەیدان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن