بزانە لیژنەكانی قایمقامیەت ئەمڕۆ چ شوێنێكی نایاساییان هەست پێكردووە
02:32 - 15/01/2026
زەمەن_هەواڵ
لیژنە هاوبەشەکانی، قائیمقامییەتی سلێمانی به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی و به‌ده‌ر له ڕێنماییه‌کانی ته‌ندروستی ڤێتێرنه‌ری، خانێکی ئاژاڵی داخست.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکی لیژنه‌ی دووی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی و به‌ده‌ر له ڕێنماییه‌کانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری، لیژنه هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌ت خانێکی له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ داخست.
وتیشی: له‌کاتی سه‌ردانی لیژنه‌که بۆ شوێنه‌که، ده‌رکه‌وتووه ئاژه‌ڵێکی دیکه‌یان تیادا سه‌ربڕیووه و به‌نیازبوون گۆشته‌که‌ی بگوازنه‌وه، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه‌که‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، بۆ له‌ناوبردنیشی ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی کراوه.
بێوەی ئەحمەد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد؛ لیژنه‌کان سه‌ردانی سه‌رجه‌م چێشتخانه، ڕیستۆرانت و هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی گۆشت له دروستکرنی خواردنه‌کانیاندا به‌رکارده‌هێنن، ده‌که‌ن، له‌کاتی بوونی گۆشتی بێمۆر له شوێنه‌کانیاندا، که له‌لایه‌ن کوشتارگه‌ی سلێمانییه‌وه پشکنینی بۆ نه‌کراوه، داده‌خرێن و خاوه‌نه‌کانیشیان ڕووبه‌رووی ڕێکاری یاسایی ده‌که‌نه‌وه.