83 کوردستان

ئەمشەو پلەی گەرمی دەچێتە ژێر سفر

11:27 - 27/02/2026

زه‌مه‌ن - هه‌واڵ

سەرمایەکی بەهێز لەڕێیە و ئەمشەو پلەی گەرمی لە شاری سلێمانی 1 پلە دەچێتە سفری سیلیزی، هاوکات لە قەزای پێنجوێن دەگاتە 4 پلەی ژێر سفر.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ئاماژەی بەوەشدا، سبەی شەممە، 28ـی شوبات، بەگشتی لە ناوچەکانمان ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت و سەرمای بەهێز بەردەوامی دەبێت، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک و ئیدارەی راپەڕین بۆ ماوەیەکی کاتی ئاسمان دەگۆڕێ بۆ هەوری تەواو و بەفر دەبارێت.

ئەو کەشناسە کوردە ئاماژەی بەوەشداوە، لەهەندێک ناوچە باران دەبارێت، بەڵام رێژەی دابارین لاوازدەبێت، سەرمایەکی بەهێزی دیکە لە رێیە و ئەگەرێکی بەهێز هەیە دووبارە لە ناو پێنجوێن و دەوروبەری بەفر ببارێت.

ئەوەشی خستووتەڕوو، “لە 15ـی ئازار بەدواوە دۆخی بارانبارین لە ناوچەکانمان دەچێتەوە دۆخی ئاسایی و ئاستی بارانبارین لە هەندێک ناوچە دەگاتە سەروو ئاستی ئاسایی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن