سکرتێرێکی وەزیری پێشمەرگە: هێزێکی یەکێتی لە هەولێر ئەشکەنجەیاندام
11:06 - 20/12/2025
زەمەن – هەواڵ
میران بەکر،
سکرتێری وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد كە نزیک کاتژمێر 10:30ـی شەوی
رابردوو لە ماڵی شەهیدان بووم، نزیک مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر، لەکاتی گەڕانەوەدا
لەیزەرێکی بەهێزی سەوزیان لە ئۆتۆمبێلەکەم گرت و منیش تەنیا وتم لایبەن، لەپڕ سێ ئۆتۆمبێل
دەوریان گرتم و تورەکەیان کردە سەرم".
میران به‌كر وتیشی كه له ئۆتۆمبێله‌كه دابه‌زیم، له‌ماوه‌ی چه‌ند
چركه‌یه‌كدا چه‌ندین چه‌كدار توره‌كه‌یه‌كیان كرده‌سه‌رم و بردمیانه شوێنێك
نازانم كوێ بو، دواتر كه‌وتنه ئه‌شكه‌نجه‌دانم".
وتیشی، "زیاتر
له سێ ئۆتۆمبێلی پڕ له چه‌كداربون، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ داواكاریه‌ك یان قسه‌یه‌كیان
هه‌بێت، ئه‌شكه‌نجه‌یاندام، ته‌نانه‌ت مه‌جالی قسه‌كردنیان نه‌ده‌دا، به‌بۆكس و قۆناغه
تفه‌نگ زۆر به‌خراپی لێیاندام، زۆر به به‌رنامه
هاتبون، من قسه‌م ئه‌كرد و ئه‌وان لێیانده‌دام".
ئه‌وه‌شی
رونكرده‌وه، "له‌كاتژمێر 1:00ی شه‌و تاوه‌كو 3:00ی به‌ره‌به‌یان رفێندرام،
هه‌ر هه‌مو چه‌كداره‌كان شه‌ق و بۆكسیان وه‌شاند، له‌ئێستاشدا ده‌مه‌وێت به‌رچاو
رونیم هه‌بێت و پاشان رێكاری یاسایی ده‌گرمه‌به‌ر و به‌هیچ جۆرێك لێیان خۆش نابم".
له‌لایەكی ترەوە
هاوسەرەكەی میران بەناوی (ئیڤان خاڵه مامه‌ندی) له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی
كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر میران به‌كر كرا، له‌لایان
هێزێكی چه‌كداره‌وه، ته‌نها ڕفاندنی كه‌سێك نییه، به‌ڵكو تیرۆركردنی شكۆی مرۆڤ و
یاسایه له‌ناو جه‌رگه‌ی پایته‌ختدا".
باسی له‌وه‌شكردوه،
"ئاخر لۆ له‌سه‌ر چی؟ پیاوی كوشت بو یان سوتاندبوی یاخود هێرشیكردبو به‌چه‌ك؟
جا به‌س مابوه ته‌یاره‌ی لۆ بنێرن".
ئیڤان دەشڵێت” سوپاس بۆ خودای گەورە باڵادەست کە بە سەلامەتی هاتەوە ناومان ، ئەی ئەگەر خوا نەخواستا بەدەردی ئەوانی تر برۆشتبا چیدەکرا؟ هیچ!
میران بەکر تاوەکو
ئەمڕۆ بە فەرمی سکرتێری رۆژنامەوانی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی
کوردستانە، بەڵام بەهۆی هەندێک "کێشەی تایبەت"ـی خۆیەوە ماوەیەکە دەوام
ناکات.