27 کوردستان

بزوتنەوەی گۆڕان هاوخەمی زیانلێکەوتوانی قەزای چەمچەماڵە

01:53 - 10/12/2025

زەمەن - هەواڵ

دەقی راگەیەنراوەکە:

بەهۆی ئەو کارەساتە سروشتیەیی دوێنێ 12/9 لە چەمچماڵ و دەوروبەری رویدا و بوەهۆی گیان لەدەستدانی دوو هاوڵاتی شارەکەمان و زەرەرو زیانیش بەر ژمارەیەکی زۆری ماڵ ودوکانی هاوڵاتیان کەوتوە.
 بەم بۆنەخەمناکەوە بزوتنەوەی گۆڕان، هاوخەمی و پەژارەی خۆی رادەگەێنێت بۆ گیان لەدەستدانی ئەو هاوڵاتیانە وە بەشداری خەم و ناخۆشی هاوشاریەکانمانین.
کارەساتەکەی دوێنێ ئەگەرچی سروشتیە ، بەڵام لێکەوتەکەی کە زیانی ماڵی  و گیان لەدەستدانی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە، بەشێکی زۆر پەیوەندی بە کەمتەرخەمی کاربەدەستان و نەبونی پلانی شارسازیەوە هەیە، چەمچەماڵ بارتەقایی قوربانی و خەباتی خەڵکەکەی شایستەیی خزمەتگوزاریبوو، بارتەقایی سامانە غازە سروشتیەکەی شایەنی ئەوەبوو بکرێتە شارێکی نمونەیی لەخزمەتی رێگا و بان،بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتدارانی هەرێم لەئاستی بەرپرسیارێتی سەرشانیان نەبوون، داواکارین  بەزوترین کات چارەسەری کێشەو گرفتەکانی شاری چەمچەماڵ بکرێت، حکومەتیش تەواوی قەرەبوی زیانلێکەوتوان بگرێتە ئەستۆی خۆی.
جارێکی تر پرسەو سەرەخۆشیمان لەبنەماڵەی قوربانیان دەکەین، داواکارین خوای گەورە سەبوری و دڵنەواییان بدات.

بزوتنەوەی گۆڕان
ئەنجومەنی قەزای چەمچەماڵ

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن