یەکێتی لە دهۆک خۆی یەکلاییکردەوە و دەنگ بە کاندیدێکی مەسیحی دەدات
08:30 - 10/11/2025
زەمەن پرێس:
یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان، بڕیاری ده‌نگدانی به ئه‌سیر ئیبراهیم كاندیدی مه‌سیحیه‌كان ئاشكراكرد و
داواش له ده‌نگده‌رانی ده‌كات، ده‌نگ به لیستی حزبه‌كه نه‌ده‌ن، به‌ڵكو ده‌نگ
به‌و كاندیده بده‌ن.
میدیای فه‌رمی یه‌كێتی
بڵاویكرده‌وه، جیا له ده‌نگده‌ر و لایه‌نگرانی حزبه‌كه، كاندیدانی یەكێتی لە
دهۆك بۆ قوباد تاڵەبانی پشتڕاستیانكرده‌وه، "بەهەمو توانمانەوە هەوڵ بۆ
سەرخستنی كانیدی ژمارە 326 دەدەین و دەنگی پێدەدەین".
ئه‌مڕۆ ئیمان عه‌بدولڕه‌زاق
سه‌رۆك لیستی یه‌كێتی له بازنه‌ی دهۆك رایگه‌یاند، "بڕیاردراوه
رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی ده‌نگ به ئه‌سیر ئیبراهیم یۆخه‌ننا بده‌ن، كه كاندیدێكی
كریستیانه و سه‌ر به ره‌یان كلدانییه"، دوای ئه‌و لێدوانه‌ش وازهێنانی له
یه‌كێتی راگه‌یاند و په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی پارتیه‌وه كرد.