بەپەلە… موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانیی نییۆرک "دڵی دارایی" ئەمەریکا
10:55 - 05/11/2025
زەمەن - هەواڵ
زۆهران مامدانی، 34 ساڵ، بە بردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک مێژووی تۆمارکرد، بەمەش بووە یەکەم موسڵمان کە رێبەری گەورەترین شاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکات.
زۆهران کە خۆی بە سۆسیالیستێکی دیموکرات ناساندووە، تەنیا چەند مانگێک لەمەوبەر کەسایەتییەکی نەناسراو بوو، بەڵام بە هەڵمەتێکی راگەیاندن سەرنجی خەڵکی راکێشا کە تیشکی خستبووە سەر باج سەپاندن بەسەر ملیۆنێرەکاندا بۆ دابینکردنی پرۆگرامە کۆمەڵایەتییە فراوانکراوەکان. پەیامی یەکسانی و دادپەروەریی ئابوورییەکەی کاریگەرییەکی بەهێزی هەبوو لەسەر دەنگدەرانی سەرتاسەری شارەکە.
مامدانی کاندیدی سەربەخۆ ئەندرو کومۆ و رکابەرە کۆماریخوازەکە، کێرتس سلیوای بەزاند. لە هەفتەکانی کۆتایی هەڵمەتەکەدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دا کە ئەگەر مەمدانی هەڵبژێردرێت، هاوکارییە داراییە فیدراڵییەکان بۆ نیویۆرک دەبڕێت، ئەمەش هەڕەشەیەک بوو کە سەرنجی سەرتاسەری وڵاتی راکێشا.