76 کوردستان

ئەو دایک و باوکەی منداڵە ساواکەیان فڕێداوە، سەدتگیردەکرێن

02:40 - 27/06/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 پۆلیسی ئاکرێ ڕایگەیاند: منداڵێکی تازە لەدایکبوو فڕێدراوە و لەبەردەم دەرگای مزگەوتێک دۆزرایەوە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دایک و باوکی ڕاسەقینەی منداڵەکە دەرچووە.

ئەمڕۆ شەممە، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، کاتژمێر ١٠ی بەیانی ئاگادارکراونەتەوە،، لە گوندی (پەلاسان)ـی سەر بە ناحیەی ڕۆڤیا لە قەزای بەردەڕەش، منداڵێکی تازە لەدایکبوو لەبەردەم دەرگای مزگەوتی گوندەکە فڕێدراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، مەفرەزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و منداڵەکەیان بۆ نەخۆشخانەی منداڵبوون لە ئاکرێ گواستووەتەوە و لە ئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە تا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دیاری دەکرێت.

پۆلیسی ئاکرێ جەختی کردەوە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی بەردەڕەش، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (383) لە یاسای سزادان بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دایک و باوکی ڕاستەقینەی منداڵە تازە لەدایکبووەکە دەرچووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن