حکومەتی هەرێم لە ٧ ساڵدا ١٠ مووچەی نەداوە
03:26 - 27/06/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: لە حەوت ساڵی ڕابردوودا لە کۆی ٨٤ مانگ ٧٤ مووچە دابەش کراوە.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، لەدرێژەی ناوەڕۆکی پەرتووکی کار و چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ساڵی ( ٢٠١٩ تا ٢٠٢٥ ) بەداتا و زانیاری و گرافیک شێوازی خەرجکردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و مووچەخۆران و میکانیزمی تەمویل کردنی پارەکان لە حەوت ساڵی ڕابردەودا ڕوونکراوەتەوە، ئەوەش لە پێناو چەسپاندنی زیاتری بنەماکانی شەفافیەت و خستنەڕووی تەواوی وردەکاری داتا و زانیارییەکان و سەرچاوەی داهات و تەمویلەکانیان بۆ میدیاکان و ڕای گشتی.
دەشڵێت؛ هەروەها لەسەر پێشنیار و ڕاسپاردەی وەزارەتی دارایی و بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران مووچە پاشەکەوت کراوەکان لە ئەماناتەوە کرانە قەرز لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان،