سودانی: لەمەودوا بەنزین و نەوتی ماڵان هاوردە ناکەین
            
                 01:40 - 04/11/2025 
        
            
            
              
               
            
            
       
زەمەن _ عێراقی
 
 سودانی بڕیاریدا هاورده‌كردنی به‌نزین و نه‌وتی سپی (نه‌وتی ماڵان) ڕابگرێت و هۆكاره‌كه‌شی بۆئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه ئه‌و به‌رهه‌مانه له‌ئاستی ناوخۆدا گه‌یشتونه‌ته خۆبژێوی و به‌رهه‌مهێنان له له ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی ناوخۆیی زیاتره.
 ئەمڕۆ سێشەممە، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگه‌یاند، وەزارەتی نەوتمان ڕاسپاردوە گرێبەستی هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ڕابگرێت، بەو پێیەی خۆبژێویمان بەدەستهێناوە و ئامادەین بۆ هەناردەکردن، دوا وادەمان داناوە بۆ کۆتاییهێنان بە سوتاندنی غاز تا کۆتایی ساڵی 2027 و ڕاگەیاندنی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و نوسراوه‌ی كه واژۆی ئیحسان عه‌وادی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی له‌سه‌ره، له رۆژی 4ی (تشرینی دوه‌م/11)ه‌وه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران ڕێنمایی داوه هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مه نه‌وتیانه ڕابگیرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، فه‌رمانكراوه كه ئه‌و بڕه به‌نزین یاخود نه‌وتی سپیه‌یه زیاد ده‌بێت، له‌ڕێگه‌ی میكانیزم و كۆنتڕڵی تایبه‌ته‌وه، ده‌ست به‌هه‌نارده‌كردنیان بكه‌ن.
حكومه‌تی عێراق له‌ڕێگه‌ی به‌نزینخانه حكومیه‌كانه‌وه هه‌ر لیترێك به‌نزین به 450 دینار ده‌داته شۆفێران، به‌ڵام تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان نرخی به‌نزین له‌ڕێگه‌ی به‌نزینخانه‌كانی تایبه‌ته‌وه دابه‌شده‌كرێت و ئه‌وه‌ش به‌نرخی سه‌روی 800 دینار بۆ هه‌ر لیترێك.