ئەندامێکی سەرکردایەتى کۆمەڵی دادگەری دەستی لەکار کێشایەوە
08:31 - 25/10/2025
زەمەن پرێس:
ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری پاش ئەوەی دەستلەکار کێشانەوەی خۆی لە حزبەکەی راگەیاند و هۆکارەکەشی ئاشکرا ناکات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه محه‌مه‌د جه‌لیل، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌میانی رونکردنەوەیەدا ئاشکرایکرد "من محه‌مه‌د جه‌لیل حسێن، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری، دەستلەکار کێشانەوەی خۆم لە کۆمەڵی دادگەری ڕادەگەیەنم، لەدوای هەڵبژاردن هۆکارەرەکەی ڕوون دەکەمەوە".
راشیگەیاندوە، لەداهاتوویەکی نزیکدا قسەی دەبێت لەسەر دەستلەکار کێشانەوەکەی، دەستلەکار کێشانەوەکەی هیچ پەیوەندییەکی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە نییە..
وتیشی: هۆکاری دەستلەکار کێشانەوەکەم پەیوەندی بەخۆمەوە هەیە لەگەڵ بابەتێکی ناوخۆیی حزبەکەم.