بەپەلە…پارتی لەبارەی دۆخی کەرکوکەوە؛ پێویستە دۆخەکە هێور بکرێتەوە
01:47 - 25/10/2025
زەمەن _ کەرکوک
مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك-گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌رباره‌ی گرژییه‌كانی شارۆچكه‌ی پردێ رایگه‌یاند كه پێویسته دۆخه‌كه هێور بكرێته‌وه و كێشه‌كه به یاسا چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٥، مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگای كه‌ركوك-گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناحیه‌ی پردێ بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه، "له ساته‌وه‌ختی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی دوێنێ شه‌وی ناحیه‌ی پردێ، هه‌ر زوو په‌یوه‌ندیمان به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، گیانی هاووڵاتیان بپارێزن".
ئاماژە بەوەشدراوە، "له ساتی ڕووداوه‌كه ئاگاداری هه‌ڤاڵانمان كرده‌وه دان به خۆیاندا بگرن و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی توندیان نه‌بێت و هه‌رچی هه‌یه له‌ڕێگه‌ی یاساوه چاره‌سه‌ر بكرێت".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی ڕێکخستنی کورکوک_گەرمیانی پارتیدا باس لەوەشکراوە، "له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر هێڵ بووین بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ (محه‌مه‌د سه‌معان) سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی هاوڕابووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته دۆخه‌كه هێور بكرێته‌وه و كێشه‌كه به یاسا چاره‌سه‌ر بكرێت و یاسا سه‌روه‌ر بێت".
هاوكات داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات "رێكاری یاسایی بۆ رێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م گرژییانه بگرنه‌به‌ر و هاووڵاتیانی خۆمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌م كرده‌وانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دۆخی هه‌ڵبژاردنه‌كان نابێت و هه‌ڵبژاردن له كات و ساتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگای كه‌ركوك-گه‌رمیانی پارتی داواده‌كات "روحی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان بپارێزن و هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به ئارامی به‌ڕێوه بچێت دوور له زمانی زبر و توندوتیژیی".
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ له پردێ به‌هۆی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه گرژی و ئاڵۆزی دروست بووه و چه‌ند شایەتحاڵێك ڕایانگه‌یاند كه لایه‌نگرانی به‌ره‌ی توركمان چوونه‌ته نێو گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان له پردێ و ئاڵای به‌ره‌ی توركمانیان به‌رزكردووه‌ته‌وه و سووكایه‌تییان به دانیشتووانه كورده‌كان كردووه و به هۆیه‌وه گرژی له نێوانیان دروست بووه.