هەناردەی نەوتی هەرێم گەیشتە چوار ملیۆن بەرمیل
04:30 - 19/10/2025
زەمەن - هەواڵ
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم پێشوازی لە کونسوڵی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.
ئەوەش هاتووە: لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتی ڕێککەوتنی سێ لایەنەی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای سۆمۆی بەرز نرخاند.
باس لەوەشکراوە: وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕۆڵی حکومەتی فەرەنسای لە دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت گرنگ نرخاند و پابەندبوونی وەزارەتی بە ڕێککەوتنەکە دووپات کردەوە کە لە کاتی ئێستادا چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم لە کۆکاگانی بەندەری جەیهان ئەمبار و بەبازاڕکراون و پەیوەندیی و هەماهەنگی باش لە نێوان هەردوو وەزارەتدا هەیە.