17 کوردستان

محەمەد حەکیم: دەسەڵات دەیەوێت بە سیاسەتی هەڵە داهاتووشمان بە خراپتر بسپێرن

06:58 - 18/10/2025

زەمەن پرێس:
سەرۆکی لیستى کۆمەڵ بۆ هەڵبژاردنیى پەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی خراپی سیاسی و دارایی و ئیداریی دایە، هەروەها دەسەڵات دەیەوێت بە بەردەوامی دان بە سیاسەتی هەڵە لە ئیدارەدان داهاتووشمان بە خراپتر بسپێرن.
محەمەد حەکیم، کاندیدی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە بازنەی سلێمانی لە کەرنەڤاڵی ناساندنی لیست و کاندیدانی کۆمەڵی دادگەریی لە سلێمانی رایگەیاند: هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی خراپی سیاسی و دارایی و ئیداریی دایە، هەروەها دەسەڵات دەیەوێت بە بەردەوامی دان بە سیاسەتی هەڵە لە ئیدارەدان داهاتووشمان بە خراپتر بسپێرن.
ئاماژەی بەوەکرد، دەبینن ئەم دەسەڵاتە شکست خواردووە چۆن یاریی بە ژیانی ئێستا و داهاتووی نەوەکانمان دەکات و بۆ یەکجاریش بەخۆیاندا نەچوونەتەوە.
محەمەد حەکیم باسی لەوەشکردوە، ئەوانەی حومکڕانی ئەم هەرێمە دەکەن کاریان بە سیاسەتی هەموو شتێک بۆ خۆیان و هیچ بۆ خەڵک کردووە، ئەوەی شایەنی خۆشگوزەرانییە ئەو خەڵکەیە کە ئێستا بەدەست نەبوونی مووچە و خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن.
ناوبراو وتیشی، ئێمە وەک کۆمەڵی دادگەریی هەمیشە لە سەنگەری بەرژەوەندییەکانی خەڵکەوە دەنگێکی دلێرمان هەبووە و خۆڕاگربووین، لە هەر شوێنێک نوێنەرمان هەبووبێت دەنگی خەڵکی ستەملێکراو لەوێ بڵند بووە.
کاندیدەکەى کۆمەڵ ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو نوێنەری زیاترمان هەبێت لە بەغدا هەبێت دەنگی خەڵکی ستەملێکراو بڵندتر دەبێت و بازنەی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات تەسکتردەبێتەوە، پارتی و یەکێتی 22 ساڵە لە بەغدا لەبری شەڕکردن بۆ بەرژەوەندیی خەڵک کاریان بۆ بەرژەوەندیی تەسکی حزبی و کۆمپانیاکانی خۆیان کردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن