دەمیرتاش: تا کۆتایی پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی دەکەین
10:19 - 19/10/2025
زەمەن پرێس:
ئەمڕۆ
هەریەکە لە لە تولای حاتیمۆغولاری و
تونجەر باكرهان هاوسەرۆکانی گشتیی دەمپارتی لە زیندانی ئەدرنە سەردانی سەلاحەدین
دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەیان کرد .
تولای
حاتیمۆغولاری لەبارەی سەردانەكەیان لە راگەیەندراوێكدا ناوەرۆكی دیدارەكەیانی خستەڕوو
دەڵێت: ئەمڕۆ لە زیندانی ئەدرنە سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاشمان كرد و وتی،
تەندروستی دەمیرتاش زۆر باشە. و هیوای بەسەركەوتنی پرۆسەی ئاشتی زۆرە و تا کۆتایی
پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی دەکەن.
وتیشی: دەبێت
دەستبەجێ بڕیارەکەی DMM جێبەجێ
بکرێت، سەلاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغ و هەموو زیندانیانی دۆسیەی کۆبانێ
بەخێرایی ئازاد بکرێن.
جەختیشیکردەوە،
دەبێت بڕیارەکەی دادگای ئەوروپا بە خێرایی جێبەجێ بکرێت و ئازادكردنیان
بەشدارییەکی گەورە بە پرۆسەی ئاشتی دەبەخشێت