بەپەلە.. شەش ملیار دینار گەیشت
03:19 - 19/10/2025
زەمەن _ سلێمانی
بەڕێوبەری سایلۆکانی سلێمانی ڕایگەیاند: شەش ملیار دینار وەک بەشی دووەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ هەر شەش سایلۆکەی سلێمانی گەیشت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی ئاشکرایکرد، "چەکێکی شەش ملیار دیناری کە وەک بەشی دووەمی پارەی گەنمی جوتیارانی شەش سایلۆکەی سلێمانییە گەیشت و راستەوخۆ رەوانەی بانکی کوردستان دەکرێت، پاش ئەنجامدانی رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان، رۆژی چوارشەممە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی گوژمەی پارەکە بەسەر جووتیاراندا".