نێچیرڤان بارزانی: پەرێشانکردنی مووچەخۆرانى هەرێم کارێکی هەتا بڵێیت ناشرینە
10:22 - 19/10/2025
زەمەن
پرێس:
نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتى لەمیانی بانگەشەی
حزبەکەی راگەیاند، پارتى دەیەوێت بە کردەوە سیستەمی فیدراڵی لە عێراق جێبەجێ بکرێت
و بیر لەوە نەکرێتەوە سیستەمی مەرکەزی بەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان بسەپێندرێت.
وتیشی: پارتى دەیەوێت موچە و بودجە لە عێراق نە داواکاری
بێت نە کێشە بێت، بەڵکو مووچە مافە و دەستوور وتوویەتى، شتێک نییە بە خێر کەسێک بۆ
هاوڵاتیانى هەرێمی بنێرێت، ئەوەى دەستوور ڕێکی خستووە ناکرێ و نابێت بە نا
دەستووری تێک بدرێت.
ئاماژەى بەوەشکرد، پەرێشانکردن و شپرزەکردنی مووچەخۆرانى
هەرێمی کوردستان کارێکی هەتا بڵێیت ناشرینە، چونکە ئەوە هاوبەشی تێکدەدات و سازان
پەک دەخات.