عه‌لی حه‌مه ساڵح: زانكۆ حكومییه‌كانیش قۆناغ به قۆناغ ده‌بێ به پاره
10:26 - 19/10/2025
زەمەن
پرێس:
بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست
رایدەگەیەنێت، له سایه‌ی حوكمڕانی پارتی و یه‌كێتیدا زانكۆ حكومییه‌كانیش قۆناغ
به قۆناغ ده‌بێ به پاره
عه‌لی
حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست دەڵێت: به‌داخه‌وه له‌ژێر سایه‌ی
حوكمڕانی پارتی و یه‌كێتیدا زانكۆ حكومییه‌كانیش قۆناغ به قۆناغ ده‌بن به پاره
و منداڵی فه‌قیر توانای خوێندنی نابێت له‌ژێر ناوی پارالێڵدا.
ئاماژەى
بەوەشکردوە، مه‌عقوله 98ت هه‌بێت له به‌شی پزیشكی وه‌رنه‌گیرێیت، به‌ڵام به
پارالێڵ وه‌ربگیرێیت و ده‌بێت 30 ملیۆن دینار بده‌یت،له كاتێكدا زانكۆ هه‌ر
حكومییه، مامۆستا هه‌ر حكومییه بۆ كورسی نییه به به‌لاش، به‌ڵام به پاره هه‌یه.
بڕیارده‌ری
ره‌وتی هه‌ڵوێست جەختیش دەکاتەوە، ئه‌مه
زوڵمێكی زۆر زۆر گه‌وره‌یه و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقیشه كه خوێندن بێ
به‌رامبه‌ره.
ناوبراو
روونیشیکردەوە، له زانكۆ حكومییه‌كان ساڵ به ساڵ كورسی حكومی كه‌مده‌كرێته‌وه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی به پاره‌یه و پارالێڵه زیاتری ده‌كه‌ن.