36 کوردستان

داوا لە خەڵک دەکەم با هیچ کەس کڵاوتان لەسەر نەنێت بۆ بەرژەوەندیی خۆیان، بزانن کێ دەکەنە نوێنەری خۆتان

05:31 - 18/10/2025

زەمەن _ هەواڵ

 

 سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە کەرنەڤاڵی ناساندنی لیستیەکەی ڕایگەیاند: بەشداریکردن لەم هەڵبژاردن بۆ ئەوەیە کە دەمانەوێت کەسانێک بکەینە نوێنەری خۆمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمەش ئەرکێکی شەرعییە.

 ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە کەرنەڤاڵی ناساندنی لیستی کۆمەڵی دادگەریی و ناساندنی کاندیدەکان لە بازنەکانی (سلێمانی - هەولێر - دهۆک) لە سلێمانی وتی: نوێنەرانمان ئەرکێکی شەرعییان هەیە و دەبێت بەشێوەی شەرعی جێبەجێی بکەن و داوا لە خەڵک دەکەم با هیچ کەس کڵاوتان لەسەر نەنێت بۆ بەرژەوەندیی خۆیان، بزانن کێ دەکەنە نوێنەری خۆتان.

وتیشی: ئێمە بەلێنی درۆمان بە کەس نەداوە و هەڕەشەمان لەکەس نەکردووە و لە هەرێمی کوردستان زۆر پێویستمان بە تەبایی و هاوکاریی هەیە، ئەمەش هەمووی ئیسلام فێرمان دەکات.

لە درێژەی وتارەکەیدا سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ئاماژەی بەوەدا، کۆمەڵ راستگۆیە، چونکە چاودێری خودا بەسەر خۆیەوە دەبینێت و لایەنە سیاسییەکانی دیکە هاتوونەتە سەر رێڕەوی ئێمە.

باسی لەوەشکرد، هەرکاتێک بزانین هەڵبژاردن دیزان کراوە و خەشی تێدا دەکرێت دەکشێینەوە و لەگەڵ هەموو لایەنە ئۆپۆسیزیۆنەکان بۆ یەک گرتن گفتوگۆمان کرد، بەڵام رێککنەکەوتین و بە تەنها ماینەوە.

عەلی باپیر جەختیشیکردەوە، لە هەر شوێنێک مەزڵوم هەبووبێت و ئێمە پشتگیرمان کردووە، چونکە کۆمەڵ لەگەڵ خەڵکی مەزڵومە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن