بەربەستێکی گەورە لە بەردەم دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان هەڵگیرا
08:19 - 25/09/2025
زەمەن
پرێس:
مەسرور
بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەبارەی رێككەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوت،
رایگەیاند، بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، جەخت لە جێبەجێکردنی هەمو مافە
دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.
مەسرور
بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم، كەمێك لەمەوبەر لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی
ئێكس وتی"ڕێککەوتنی ئەمڕۆی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی
بەرهەمهێنەری نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدرال و کۆمپانیای سۆمۆ،
دەستکەوتی ماندوبون و هەوڵی زوری تیم و شاندەکانی هەموو لایەک بووە. بەم هەنگاوە
کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان دوبارە بە بازاڕی جیهانیی نەوت بەسترانەوە.
سەرۆكی
حكومەتی هەرێم ئاماژەى بەوەشکردوە، دەستخۆشی لە هەموو لایەک و بەتایبەتی خەڵکی
خۆڕاگری کوردستان دەکەم کە لەم ڕۆژە مێژوییەدا بەربەستێکی گەورەیان لە بەردەم
دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان هەڵگرت و بە هەناردەکردنی نەوتی
هەرێم، جەخت لە جێبەجێکردنی هەمو مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە