39 کوردستان

سبەینێ لەهەندێک ناوچە بارانە

12:30 - 25/09/2025

زەمەن - هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچەهەور دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بارانێکى کەم لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى ڕۆژهەڵات.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 هەولێر : 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆک : 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ :33 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 30 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 33 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن