47 کوردستان

دۆسیەکی توند دژی دەمیرتاش کرایەوە

06:23 - 25/09/2025

زەمەن-هەواڵ
دۆسییەیەکی دیکە لەدژی سەڵاحەدین دەمیرتاش کرایەوە و داواکاریی گشتیی ئێلح، لە دۆسییەکەدا داوای کردووە، جگە لە زیندانیکردن، سیاسەتکردنیشی لێ قەدەغە بکرێت، بەمەش دەبێتە ١٢ـیەمین دۆسییە، کە لە دژی دەمیرتاش دەکرێتەوە.
لەلایەن داواکاریی گشتیی ئێلحەوە، لە باکووری کوردستان، لە دژی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری زیندانیکراوی هەدەپە کراوەتەوە و لەلایەن دادگای شارەکەوە پەسەند کراوە.
لە دۆسییەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، گوایە دەمیرتاش لە وتارێکیدا کە لە ١٦ـی شوباتی ٢٠١٦ لە گردبوونەوەیەکی بێمۆڵەتدا لە شاری ئێلح پێشکەشی کردووە، “سوکایەتی بە گەلی تورک، دەوڵەتی تورکیا و دامەزراوەکانی دەوڵەت کردووە”.
لە دۆسییەکەدا، داواکاریی گشتیی ئێلح داوای کردووە، سزای شەش مانگ تاوەکو دوو ساڵ زیندانی کردن بەسەر دەمیرتاشدا بسەپێندرێت و کاری سیاسیشی لێ قەدەغە بکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن