پەرلەمانتارێک: گەرەنتی مووچەی مانگەكانی ئەمساڵ ناكرێت
09:30 - 24/09/2025
زەمەن پرێس:
پەرلەمانتارێكی كورد ئاماژەبەوەدەكات، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لە
خەرجكردنی مووچە داوە، بەڵام گەرەنتی مووچەی مانگەكانی ئەمساڵ ناكرێت.
دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لە
كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لە خەرجكردنی مووچە دراوە و هەروەها بڕیار
دراوە بەشێك لە مووچە و ئیكرامییە بۆ خانەنشینان خەرجبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆبوونەوەكەدا رای جیاواز هەبووە لەبارەی
چۆنێتیی خەرجكردنی پارە و میكانیزمی وەرگرتنی، بەڵام گەرەنتی نییە بۆ دوانەكەوتنی
مووچە.
هاوكات ئەو پەرلەمانتارە
وتیشی: ئەگەر رێككەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغدو بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە
سەرتایەكی باش دەبێت.