سبەی پلەی گەرما گۆڕانی بەسەردادێت
12:22 - 23/09/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
شارەزایەکی کەشناسی بڵاویکردەوە، لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و دواتر دووبارە بارستە ھەوایەکی سارد ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی پێشبینییەکانی کەشووهەوای بۆ رۆژانی داهاتوو ئاشکرا دەکات و دەڵێت" سبەی چوارشەمە ٢٤ پلەکانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە و کاریگەری بای باکوری رۆژھەڵاتیش لە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم لەماوەی ئەمڕۆ و سبەی بەردەوامی ئەبێت و خێرای باکە کەمتر ئەبێتەوە و پاشان کۆتای پێدێت ".
لەبارەی کەشی ڕۆژی پێنجشەمەوە ڕایگەیاند: کاریگەری ئەو بارستە ھەوا ساردەی لەسەر ناوچەکانمانە بەتەواوی دور دەکەوێتەوە و کاریگەری نامێنێت، لە ئەنجامدا لە رۆژی پێنجشەمەوە پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ و رۆژانی ڕابردوو بە رێژەی ٣ تا ٤ پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە و تا ناوەراستی ھەفتەی داھاتو جێگیر ئەبێت" .
بە گوێرەی پێسبینییەکانی ئاراس جەبار بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو لە رۆژی پێنجشەمەوە بۆ ناوەراستی ھەفتەی داھاتو بەمشێویە دەبن:
سلێمانی 32 بۆ 33 پلە
ھەولێر 34 بۆ 35 پلە
دھۆک 33 بۆ 34 پلە
ھەڵەبجە 33 بۆ 34 پلە
کەرکوک 36 بۆ 37 پلە
ئیدارەی گەرمیان 37 بۆ 38 پلە
ئیدارەی راپەرین 33 بۆ 34 پلە
ئیدارەی سۆران 32 بۆ 33 پلە
ئیدارەی زاخۆ 33 بۆ 34 پلە