55 کوردستان

به‌رێوه‌به‌ری رۆشنبیری سلێمانی كامكاره‌كان بۆ كۆنسێرتێكی گه‌وره‌ دێنێت بۆ سلێمانی

02:35 - 25/09/2025

زه‌مه‌ن – هه‌رێمی كوردستان

له‌ هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ردا بۆ هه‌وادارانی گروپی كامكاره‌كان، به‌رێوه‌به‌ری رۆشنبیری سلێمانی گروپه‌كه‌ بۆ كۆنسێرتێكی گه‌وره‌ دێنێت بۆ شاری سلێمانی.

 

  د. موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌  پێشوازیکرد لە هونەرمەندی بە ئەزموون شارۆخ هیدایەتی بەڕێوەبەری گروپی کامکاران.

لەدیدارێکدا، وێڕای گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی هونەریی بەتایبەت هونەری گۆرانی و میوزیک لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هەردوولا رێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیک لە لایەن گروپی کامکارانەوە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی لە رۆژی 2025/10/11 لە شانۆی رۆمانی لە شاری سلێمانی .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن