تەندروستی سلێمانی: کێشەی پارەی دەرمان چارەسەرکرا
12:27 - 17/09/2025
زەمەن _ سلێمانی
تەندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دەستکرا بە خەرجکردنی پاره‌ی ده‌رمان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی، به‌وه‌ش کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبونی کەرەستەی پێویستی پزیشکی لە سلێمانی تا کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی هات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای ئەوەی لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبونی کەرەستەی پزیشکی لە سلێمانی درا ئەمڕۆ دەستکرا بە خەرجکردنی پارەکە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "بە هەوڵی د. ماکوان بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی هەرێم دەستکرا بە خەرجکردنی پارەی نەختینەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەمەش کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبونی کەرەستەی پێویستی پزیشکی لە سلێمانی تا کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی هات".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه د. سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی هه‌فته‌ی ڕابردو هۆشداریدابو له‌وه‌ی كه له نزیكترین كاتدا ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان ڕاده‌گیرێن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بونی پاره و كه‌ڵه‌كه‌بونی قه‌رزێكی زۆر له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه.