12 ئابوری

زیانی راگرتنی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکرێت

08:48 - 13/09/2025

زەمەن پرێس:
 ڕوانگەی ئیکۆ عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق مانگانە 334 ملیۆن دۆلار و ساڵانە زیاتر لە 4 ملیار دۆلار زیانی پێدەگات بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان.
 ڕوانگەی ئیکۆ عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "بڕیاربوو هەرێم نزیکەی 230 هەزار بەرمیل نەوتی خاو هەناردە بکات، جگە لەوەی 50 هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی بەکاردەهێنرێتەوە، هەروەها تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت بە نزیکەی 16 دۆلار خەملێندراوە".
ئاماژە بەوەشدراوە، تێچووی گەیاندنی نەوت بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا یەک دۆلار و نیوە بۆهەر بەرمیلێک.
ئیکۆ روونیکردوەتەوە، دوای لێبڕینی ئەم تێچوونانە، پێشبینی دەکرێت قازانجی هەناردەکردن 230 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا 11.16 ملیۆن دۆلار بێت، ئەگەر بەرمیلێک نەوت بە نرخی 66 دۆلار بفرۆشێت.
روانگەکە باسی لەوە کردوە، عێراق مانگانە 334 ملیۆن دۆلار و ساڵانە زیاتر لە 4 ملیار دۆلار زیانی پێدەگات بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان".
هەروەها ئیکۆ جەختیکردوەتەوە، پەرلەمانی عێراق بەرپرسیارە لە وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش بەهۆی دەرنەکردنی یاسای نەوت و گازەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن