36 کوردستان

هاتوچۆی هەولێر بڕیارێكی لەبارەی پكشنینی ئۆتۆمبێل دەركرد

07:10 - 14/09/2025

زەمەن پرێس:
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڕیاری دا بە جیاكردنەوەی پشكنینی ئۆتۆمبێلی سفر كیلۆمەتر و دەشڵێت: بڕیارەكە لە سبەی دوشەممەوە جێبەجێ دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند"لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و ئاسانکاری بۆ هاڵاتیان بڕیارماندا بە جیاکردنەوەی پشکنینی ئۆتۆمبێلی بەکار نەهاتو (ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتر)ی هاوڵاتیان لە کۆمپانیاکان.
بڕیارەكەی هاتوچۆی هەولێر ئەم خاڵانە لەخۆدەگرێت:
١- هەرسێ بنکەی پشکنینی (کەسنەزان ، ٣٢ی پارک ، گوێر) بەیانیان پشکنینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان جۆری (ژمارەکاتی سفرکیلۆمەتر) لێ ئەنجام دەدرێ
واتە ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆ مەتری کۆمپانیاکان نابێ لە کاتی دەوامی بەیانیان سەردانی ئەم بنکانەی پشکنین بکەن . تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان.
٢- بنکەی ٣٢ ی پارک لە کاتژمێر (٣ تا ٦) دوای نیوەڕۆ تایبەتە بە پشکنینی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی سفر کیلۆ مەتری کۆمپانیاکان و هاوڵاتیان.
واتە هاوڵاتیان لەو کاتەی بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکان دیاری کراوە ئەوانیش دەتوانن دوای نیوەڕۆ ئۆتۆمبێلەکانیان ببەن بۆ پشکنین لە بنکەی پشکنینی ٣٢ پارک تەنها ئەگەر ژمارەکاتی سفر کیلۆ مەتر بێت.
٣- ئۆتۆمبێلی ژمارەکاتی بەکارهاتو هەر وەک پێشو لە بنکەی پشکنینی ٣٢ پارک بەیانیان پشکنینی بۆ ئەنجام دەدرێت. ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێری تۆمارکراو لەهەردو بنکەی کەسنەزان و گوێر پشکنینی بۆئەنجام دەدرێ.
هاتوچۆی هەولێر وتوشیەتی، ئەم بڕیارە لە سبەی دوشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٥/٩/١٥)ەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن