ترەمپ هەڕەشەی سزادانى توند لە ڕووسیا دەکات
08:52 - 13/09/2025
زەمەن پرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا: هەڕەشەی
سەپاندنی سزای توند بەسەر ڕووسیادا دەکات و داواش لە وڵاتان دەکات چیتر نەوت لە
ڕووسیا نەکڕن.
دوای شکستی هەوڵەکانى دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕاگرتنى شەڕی ئۆکرانیا و
کۆبوونەوەى دوو قۆڵی پوتین و زیلینسکی دەستی بە هەڕەشە لە ڕووسیا کرد.
سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئامادەم سزای توند بەسەر
مۆسكۆدا بسەپێنم، كاتێك هەموو وڵاتانی ناتۆ هەمان كاریان كرد و وازیان هێنا لە
كڕینی نەوتی ڕووسیا.
ئاماژەى بەوەشکردووە، سەپاندنی باجی گومرگیی بەرێژەی ٥٠% بۆ ١٠٠%
بەسەر چیندا لەلایەن ناتۆوە، كە لە دوای كۆتایی جەنگی ڕووسیاو ئۆكرانیا
هەڵدەوەشێتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، ئەو سزایانەى لەگەڵ ئەوروپا دەیسەپێنن
بەسەر مۆسکۆدا هاوكارییەكی گەورە دەبێت بۆ ڕاگرتنی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا،
لەو ڕێگەیەوە نەبێت مۆسکۆ ئامادە نییە مل بۆ ئاشتى بدات