تورکیا یەکەم وڵاتی ئیسلامییە کە گەورەترین قەبارەی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە
01:12 - 08/09/2025
زەمەن _ هەواڵ
ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆكی حزبی ئایندەی توركیا دەڵێت: هاكان فیدان بانگەشەی لە ناوبردنی ئیسرائیل دەكات، من لە حكومەتی توركیا دەپرسم، لە بەرامبەر هەڕەشەكانی لە ئیسرائیل، چی كردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆكی حزبی ئایندەی توركیا، لە دیدارێكی تەلەفیزۆنیدا ئاماژە بەوەدەكات: تەنها یەك رێوشوێنیان بەرامبەر ئیسرائیل نەگرتووەتەبەر، با سەیری ئامارەكان بكەين، لەنێو دەوڵەتی ئیسلامییەكاندا توركیا بە یەكەم وڵات دادەنرێت كە زۆرترین قەبارەی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، دوای ئەو ئیمارات و پاشان میسر.
ئاماژەی بەوەشداوە، توركیا پێنجەم گەورە هاوبەشی بازرگانی ئیسرائیلە لە جیهان، ئەمە ئەو لۆژیكە عەرەبییە كۆنەیە، كە پێویستە لێی دووربكەوینەوە، عەرەب قسە زۆردەكات و كاری كەم دەكات.