پۆتن: با زیلینسکی لە مۆسکۆ بمبینێت
09:03 - 03/09/2025
زەمەن
پرێس:
سەرۆكی
روسیا رایگەیاند، بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكای وتوە، ئامادەیە بۆ كۆبونەوە
لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا، ئەگەر ئەویش ئامادەیە با بێتە مۆسكۆ.
ڤلادیمیر
پوتین، سەرۆكی روسیا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەدوای گەڕانەوەی لە چین، لە
كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكام وت، ئامادەم بۆ
كۆبونەوە لەگەڵ زیلینسكی، ئەگەر زیلینسكی ئامادەیە بۆ كۆبونەوە با بێتە مۆسكۆ.
ئاماژەی
بەوەشداوە، دەكرێتە بابەتە هەرێمایەتییەكان لە ئۆكرانیا لە رێگەی ریفراندۆمە
چارەسەر بكرێن، كە روسیا پێی وایە سەرۆكی ئەمریكا، خواستێكی راستگۆیانەی هەیە بۆ
دۆزینەوەی چارەسەر بۆ شەڕی ئۆكرانیە.
جەختیشی
كردەوە كە پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ ترەمپ هەیە، روسیا بەهیچ شێوەیەك پێشنیاری پرسی
پێدانی گەرەنتی ئەمنی بە ئۆكرانیا لەبەرامبەر خاكدا نەكردوەو ئەو دو بابەتە
بەشێوەیەكی راستەوخۆ لای ئێمە پەیوەندییان بەیەكدییەوە نییە.
ناوبراو وتیشی،
گەرەنتی ئەمنی شتێكی ئاساییە، بەڵام ئەو بابەتە پەیوەندی بە ئاڵوگۆڕی خاكەوە نییەو
بۆچونی خەڵك یەكلاكەرەوەو بڕیاردەرە لەوەی كە لەنێو روسیا دەژی یان نا ئەوەش دەبێت
رێزی لێ بگیرێت و رێگەیەكی دیموكراسییە.
سەرۆکی
رووسیا جەختیشی كردەوە، ئەگەر چارەسەركردنی پرسی ئۆكرانیا بەشێوەیەكی ئاشتیانە
ئەستەم بو، ئەوا پێویستە لەسەر روسیا ئامانجەكانی خۆی بەرێگەی سەربازی بەدی بهێنێت.