95 جیهان

دوو پەرلەمانتارە کوردەکەی نەوریج، بۆ خولێکی نوێی پەرلەمان هەڵبژێڕدرانەوە

08:25 - 09/09/2025

زەمەن پرێس:
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی نەرویج ڕاگەیاندرا و دوو کورد بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
 شوان حەمە رۆژنامەنووس بڵاویکردەوە، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی نەرویج ڕاگەیاندرا و بەرەی چەپ بە ڕابەری پارتی کرێکاران و بە بەشداری چوار پارتی تر، توانیان لە کۆی ١٦٩ کوردی، ٨٨ کورسی بە دەست بێنن.
ئاماژەى بەوەشکردوە، لەبەرامبەردا بەرەی ڕاست بە ڕابەری پارتی ڕاست، تەنها ٨١ کورسیان بە دەست‌هێنا.
لە ناو پەرلەمانتارە براوەکان، دوو پەرلەمانتاری کورد هەن، کە لە خوولی پێشووشدا پەرلەمانتار بوون، سەحەر ئایدار خانمێکی کوردی باکووری کوردستانە، بە مندڵی لەگەڵ خێزانەکەی، لە باکووری کوردستانەوە بۆ نەرویجی کۆچی کردووە.
 روونیشیکردەوە، سەحەر بێجگە لە پەرلەمانتاری، وەک چالاکوانێکی ژن و چالاکوانێکی کورد، لە زۆرێک لە خۆپێشاندان و گردبوونەوە کوردییەکاندا بەشدار بووە.
 سەحەر یەکێك لە دیارترین سەرکردەکانی پارتی سورە و لە ڕیزی پێشەوەی لیستی کاندیدەکانی ئۆسلۆدا بوو، سەحەر پێشتریش ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی ئۆسلۆ بووە. مانی حوسەینی لەسەر لیستی پارتی کرێکارانی نەورویج، بۆ جاری دووەم وەک پەرلەمانتار هەڵبژێردرایەوە.
وەک ئەو رۆژنامەنووسە باسیکردوە، مانی بە منداڵی لەگەڵ خێزانەکەیدا وەک پەنابەر، لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە کۆچیان بۆ نەرویج کردووە،پێشتر بەڕێوەبەری گەنجانی پارتی کرێکارانی نەرویج بووە، بەر لەوەی ببێتە پەرلەمانتار، لە ئاستی نەرویج ناسراو بووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن