18 کوردستان

کەش و هەوای سبەی هەینی دەگۆڕێت و جەوێکی خۆش دەبێت

07:31 - 11/09/2025

زەمەن – هەواڵ
 بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان رەوشی كەشوهەوای سبەی هەینیی بڵاو كردەوە، كە پلەكانی گەرما روو لە دابەزین دەكەن.
 كەشناسی ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، لە ئەنجامی كاریگەریی بارستە هەوایەكی فێنك كە كاریگەریی كردووەتە سەر ناوچەكە پێشبینی دەكرێت بۆ سبەی هەینی 12ی ئەیلوول، پلەكانی گەرما دوو پلەی تر نزم ببنەوە، ئیتر كەشی فێنك باڵادەست دەبێت.
 هەروەها دەڵێن، خێرایی با 12 بۆ 20 كم دەبێت لە سەعاتێكدا بە ئاراستەی ڕۆژئاوا بۆ ڕۆژهەڵات، هەروەها بەهۆی بای ڕۆژئاواوە پێشبینی دەكرێت خۆڵبارین هەبێت و زیاتر ناوچەكانی ڕۆژئاوای عێراق و باشوور و ناوەڕاستی هەرێم بگرێتەوە.
 پلەكانی گەرما بۆ سبەی هەینی
بەمجۆرە دەبێت:
 هەولێر 34 پلەی سەدی
 سلێمانی 33 پلەی سەدی
 دهۆك 35 پلەی سەدی
هەڵەبجە 34 پلەی سەدی
كەركووك 36 پلەی سەدی
 ئیدارەی گەرمیان 38 پلەی سەدی
 ئیدارەی ڕاپەڕین 35 پلەی سەدی
 ئیدارەی سۆران 34 پلەی سەدی
 ئیدارەی زاخۆ 34 پلەی سەدی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن