پێشەوا ھەورامی: لەگەڵ بەغداد رێكنەكەوین لە هەڵبژاردن و پرۆسەی سیاسی دەكشێینەوە
08:22 - 11/09/2025
زەمەن پرێس:
وتەبێژی حکومەتی
ھەرێمی کوردستان بە میدیای فەرمی پارتى رایگەیاندوە، ھیوامان بە گفتوگۆ ھەیە تا
رێککەوین، بەڵام ئەگەر نەکرا کۆمەڵێک بژاردەمان لەبەردەمە، وەکو کشانەوە لە پرۆسەی
سیاسی و بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردن و بەشدارینەکردن لە پرۆسەی سیاسی.
پێشەوا ھەورامی،
وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە میدیای فەرمی پارتى رایگەیاندوە، ھیوامان بە
گفتوگۆ ھەیە تا رێککەوین، بەڵام ئەگەر نەکرا کۆمەڵێک بژاردەمان لەبەردەمە، وەکو
کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی و بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردن و بەشدارینەکردن لە پرۆسەی
سیاسی، بۆیە ئەگەر گەیشتینە ئەو قۆناغە ئەوکات ھیچ گفتوگۆیەك نامینێت، حکومەتیش
ئەو داھاتەی لەبەردەستی دایە بە عادیلانە بەسەر خەڵکدا دابەشی دەکات.
ئاماژەى بەوەشکردوە، حکومەتی
ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوە دایە بە گفتوگۆ کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق چارەسەر
بکات، بەغداد داھاتی نانەوتی و ھەناردەکردنەوەی نەوتیی ھەرێمی کوردستان كردووەتە
مەرجی ناردنی مووچە، ئەوە چارەسەری کێشەی ناردنی مووچەکانی ئەمساڵ دەکات.
هەورامی وتیشی: ناکرێت
مووچەی چەند مانگێک ڕەوانە نەکرێت و بەو شێوەیە تەماشا بکەین و بێ دەنگ بین، هیوامان
بە گفتوگۆ ھەیە تا ڕێککەوین، بەڵام ئەگەر نەکرا کۆمەڵێک بژاردەمان لەبەردەمە، وەکو
کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی و بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردن و بەشدارینەکردن لە پرۆسەی
سیاسی.
سەبارەت بە سکاڵاکەى
سودانیش، هەورامی باسی لەوە کرد، ئەنجومەنی دەوڵەت بڕیار لەسەر ھەرێمی کوردستان
نادات، تەنیا رایان وەردەگیرێت، پێشتر دادگای فیدراڵی یەکلایی کردەوە، ئێستاش
ئەنجومەنی دەوڵەت، نازانین دواتریش چی لێ دێت، دەستی دەستی پێدەکرێت.