حکومەت بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی %15ی قەرزی پێشینەکان
02:55 - 10/09/2025
زەمەن - هەواڵ
دوای کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد، کە دیارترینیان لێخۆشبوونە لە بەشێک لە قەرزی پێشینەکان.
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە لێخۆشبوون لە رێژەی %15ی ئەو قەرز و پێشینانەی پێشتر دراونەتە هاوڵاتییان.
بەپێی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، بەهۆی ئەم بڕیارەوە نزیکەی166 هەزار هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا چەند تەوەرێکی دیکەی گرنگی تاوتوێ کرد، لەوانە پرسی داهاتە نانەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.