حەج و عومرەی هەرێم: تەنها لەگەڵ ئەو کەسانە گەشتی عومرە بکەن کە کۆمپانیایان هەیە
03:10 - 10/09/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومرەی هه‌رێم ڕایگەیاند: بە هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێک گه‌شت نه‌كه‌ن كه كۆمپانیایان نییه، یاخود به‌ناوی كه‌سییەوە له سۆشیاڵ میدیا ریكلام ده‌كه‌ن، بۆئەوەی تووشی كێشه و گرفت نه‌بنه‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بە هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێک گه‌شت نه‌كه‌ن كه كۆمپانیایان نییه، یاخود به‌ناوی كه‌سییەوە له سۆشیاڵ میدیا ریكلام ده‌كه‌ن، بۆئەوەی تووشی كێشه و گرفت نه‌بنه‌وه، ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانە گه‌شتی عومرە بكه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی رەسمیی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومرە كردووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌ر كه‌سێک ویستی گه‌شتی عومرە بكات و مافی گەرەنتی بكات، ئه‌وا له رێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانە گه‌شته‌كه بكات کە له سنووری پارێزگاكه‌ی، یان ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه.
ئەوەش دەڵێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومرەی كوردستان پێشتر له رۆژی 19ی ئابی 2025 یەکەم لیستی ناوی كۆمپانیا رێگه‌پێدراوه‌كانی گواستنه‌وه‌ی عومره‌كارانی كوردستانی بۆ وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه بڵاوكرده‌وه، ئه‌مرۆش دووەم لیستی ناوی كۆمپانیاكان بڵاوده‌كاته‌وه، لە داهاتووشدا سێیەم لیست و لیستی دیكه‌ش بڵاوده‌كرێنه‌وه.