دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانی کۆچبەری نایاسایی رادەگەیەنێت
08:58 - 10/09/2025
زەمەن پرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی
لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایش، بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان،
بازرگانێکی هێنانی کۆچبەری نایاسایی و شەش کەسیان بەتۆمەتی هاوکاریکردنی
دەستگیرکرد.
دەزگای ئاسایشی
هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوای بەدواداچوون و چاودێریی ورد و کۆکردنەوەی
زانیاری لەسەر باندێکی بەقاچاغ هێنانەناوەوەی هاوڵاتیی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان،
بە بڕیاری دادوەرەی لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا شەوی 14ـی 8ـی 2025، بازرگانێکی
هێنانی کۆچبەری نایاسایی و شەش تۆمەتباری هاوکاری دەستگیربکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە
چالاکییەکەدا 14 هاوڵاتیی کۆچبەری نایاسایی لەکاتی هێنانیان بۆ هەرێمی کوردستان،
دەستگیرکران، کە لەناو بارهەڵگرێکدا شاردرابوونەوە.
دەزگای ئاسایش باسی
لەوەشکردوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی ماددەی 39 لە یاسای مانەوە راگیراون و
لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.