ئەمریكا: نابێت عێراق ببێتتە پەناگەیەكی ئارام بۆ تیرۆرستان
08:48 - 02/09/2025
زەمەن پرێس:
وەزیری خەزێنەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بازرگانێكی عێراقی بە تۆمەتی
قاچاعچێتی و تێكەڵكردنی نەوتی ئێران لەگەڵ نەوتی عێراق سزای بەسەردا سەپێنراوە
نوسینگەی چاودێریكردنی سەروەت و سامانی دەرەکی سەر بە وەزارەتی
خەزێنەی ئەمەریکا، سزای بەسەر تۆڕێکی کۆمپانیاو کەشتی بارهەڵگردا سەپاند، کە
لەلایەن وەلید خالید حەمید سامەرائی، خاوەنكاری عێراقی خاوەنداری دەكرێت و بنکەکەی
لە ئیماراتە، بە تۆمەتی بە قاچاغچێتی نەوتی ئێرانی و فرۆشتنی بە نەوتی عێراقی.
وەزارەتی خەزێنە باسی لەوەشکردوە، ئەم تۆڕە بە پلەی سەرەكی كاری
تێکەڵکردنی نەوتی ئێران دەكات بە نهێنی لەگەڵ نەوتی عێراق، دواتر بە نەوتی عێراق
دەیفرۆشێتەوە بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پلانە داهاتی سەدان ملیۆن دۆلاری بۆ
رژێمی ئێران و خودی سامەڕائی بەدەستهێناوە.
سکۆت بێسنت، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە، نابێت
عێراق ببێتە پەناگەیەکی ئارام بۆ تیرۆریستان، هەر بۆیە ئەمریکا کاردەکات بۆ
روبەڕوبونەوەی هەژمونی ئێران لەو وڵاتە.