بەپەلە.. وەزارەتی پێشمەرگە یەکشەممە مانگانەی هاوپەیمانانیش وەردەگرن
03:00 - 03/09/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئاب گەیشتووە و رۆژی یەکشەممە دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥، وەزارەتی پێشمەرگەش لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئاب تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە و.دوای گەیشتنی ئەو پارەیە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.
هاوکات، دوای تەواوبوونی ئەو رێکارانە، بەپێی وەزارەتی پێشمەرگە، لە رۆژی یەکشەممە، ٧ی ئەیلوول دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکان دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، وەکو پشتیوانییەک بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هاوپەیمانان مانگانە نزیکەی ٢٥ ملیۆن دۆلار دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە.