252 کوردستان

جوتیارێکی کورد تراکتۆرەکەی وەرگەڕا و گیانی لەدەستدا

02:24 - 28/08/2025

زەمەن _ هەواڵەکان

 

 جوتیارێکی کورد لەناوچەی داودە سەربە شارۆچکەى خورماتوو لە کاتی کێڵانی زەوییەكەیدا تراکتۆرەکەی وەرگەڕا، دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانە گیانى لەدەستدا.

 بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥، جوتیارێکی کورد بەناوی تەیمور ڕێژە، لەناوچەی داودەی سەربە شارۆچکەى خورماتوو لە کاتی کێڵانی زەوییەكەیدا تراکتۆرەکەی وەرگەڕا و كەوت بەسەریدا و  دواتر لەلایەن هێزەکانی لیوای ٣٢ـی پێشمەرگە و بنکەی ئاسایش و بنکەی پۆلیسی زینانە تواندرا جوتیارەکە لە ژێر تراکتۆرەکە دەربهێندرێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.

بەڵام،  لە پاش ئەوەى جوتیارەکە گەیەندرایە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن