55 کوردستان

دەستەی مافی مرۆڤ: بە وردی چاودێریی دۆسییەکانی شاسوار عەبدولواحید و لاهور شێخ جەنگی دەکەین

02:52 - 03/09/2025

زەمەن _ هەواڵەکان
بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی مافی مرۆڤ رایگەیاند، لەسەرەتاوە چاودێریی دۆسییەی شاسوار عەبدولواحیدمان کردووە و رێکارەکانی دەستگیرکردن و دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید یاسایی بووە و هیچ توندوتیژییەکی بەرامبەر نەکراوە


ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥، تاڤگە عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی مافی مرۆڤ، ئاشکرایکرد، بەوردی چاودێری دۆسییەی لاهور شێخ جەنگی و شاسوارعەبدولواحید دەکەن و مامەڵەى دروستىان لەگەڵ کراوە و هەریەکە و لە ژوورێکی تایبەت بەندکراون و هیچ توندوتیژیەکیان بەرامبەر نەکراوە.
بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی مافی مرۆڤ جەختى لەوەشکردەوە، کە هیچ جۆرە توندوتیژیەک لە ناو دادگا و دەرەوەى دادگا رووى نەداوە و پرۆسەى دادگاییکردنى شاسواعەبدولواحید بەشێوەیەکى هێمن بەڕێوەچووە.
لە بارەى رووداوەکەى لالەزار و ئەو کەسانەى تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی مافی مرۆڤ گوتى، دەستەکەیان لەسەر خەتە بۆ ئاشکراکردن و دۆزینەوەى ئەو کەسانەى چارەنووسیان نادیارە و لەگەڵ دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستانیش هەماهەنگیان هەبووە بۆ ئەوەى رێگە بە کەسوکاری گیراوەکان بدرێت سەردانیان بکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن