95 کوردستان

ژنێک لە سلێمانی بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

09:26 - 27/08/2025

زەمەن پرێس:
ئێوارەی ئەمرۆ لە گەڕەکی ڕاپەرینی سلێمانی، ژنێک بە دەستڕێژی گوولـلە کوژرا و هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ڕاپەرینی شاری سلێمانی، ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە دەستڕێژی گولـلە کوژراوە، هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو ژنەی کە کوژراوە تەمەنی ٢٥ ساڵە
بەپێی زانیارییەکان، دانیشتووی شارۆچکەی ڕانییە بووە و بە سەردان لە ماڵی خوشکەکەی بووە، کە لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانییە.
لە پاش ئەوەی دەچێتە ماڵی خوشکەکەی، دوای چەند کاتژمێرێک هاوسەرەکەشی دەگاتە سلێمانی و بە دەستڕێژی گولـلە دەیکوژێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن