53 کوردستان

نەوەی نەوێ: پەیام و بڕیارەکانی شاسوار عەبدولواحید لە زیندانەوە جێبەجێ دەکەین

09:10 - 27/08/2025

زەمەن پرێس:
 فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ماوەی ١٦ رۆژە شاسوار عەبدولواحید بە ناهەق و بە بڕیاری سیاسیی دەستگیرکراوە. دەشڵێت، "پەیام و بڕیارەکانی شاسوار عەبدولواحید لە زیندانەوە جێبەجێ دەکەین".
کوردەوان جەمال، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، ماوەی ١٦ رۆژە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە ناهەق و بە بڕیاری سیاسیی دەستگیرکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، شاسوار عەبدولواحید هەر پەیام و بڕیارێک لە زیدانەوە بدات، ئەوان جێبەجێی دەکەن و پێوەی پابەند دەبن.
سبەی پێنجشەممە، دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید لە دادگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت، هاوڵاتیانیش بۆ پشتیوانیی شاسوار عەبدولواحید لەناو دادگای سلێمانی ئامادە دەبن. 


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن