839 کوردستان

نرخی مریشك بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

11:05 - 27/08/2025


زەمەن – هەرێمی كوردستان


ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئاب، لە شاری سلێمانی کیلۆیەک مریشکی زیندوو بە (2) هەزارو 300 تا دوو هەزارو 500 دینار دەفرۆشرێ و  لە هەولێریش بە هەمان نرخە.

توانا عوسمان فرۆشیاری مریشك لە گەڕەكی "سەروەری" شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ "زەمەن" دابەزینەكەی بۆ دوو هۆكار گەڕاندەوە؛ كە زۆری بەرهەمهێنان و كەمی خواستە لەسەری بەهۆی بێ مووچەی-یەوە.

لەلایەكی ترەوە زانا عەبدولكەریم ئەندامی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان، ئاشكرایكرد ماوەی دوو ڕۆژە نرخی مریشك بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی، ئێستە نرخی یەك كیلۆ مریشك لە نێوان دوو هەزار 250 دینار بۆ دوو هەزار 600 دینارە.

باسی لەوەش كرد، لە ماوەی مانگی رابردوودا نرخی مریشك زۆر بەرز بووەوە و گەیشتە سێ هەزار و 400 دینار، بەڵام بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی نوێ‌، ئێستە نرخەكەی رووی لە دابەزین كردووەتەوە.

حاڵی حازر لە ناوخۆی هەرێمی كوردستاندا هەزار و 840 پەلەوەرخانە هەن، هەولێر 576 پەلەوەرخانە، سلێمانی 727 پەلەوەرخانە، دهۆك 344 پەلەوەرخانە و هەڵەبجەش 35 پەلەوەرخانە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن