دەقی فەرمانی دەستگیركردنی لاهور شێخ جەنگی و ئەژی ئەمین بڵاوكرایەوە
04:13 - 27/08/2025
زەمەن - هەواڵ
بەگوێرەی فەرمانێكی دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی كە ڕۆژی 21ـی ئەم مانگە لەلایەن دادوەر پشتوان تاهیرەوە دەرچوە و فەرمانی دەستگیركردنی بۆ لاهور شێخ جەنگی دەركردوە بە گوێرەی مادەكانی 56 و 406 لە یاسای سزادانی عێراقی.
هەروەها لە فەرمانێكی دیكەی دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی لە ڕۆژی 23ـی ئەم مانگە لەلایەن هەمان دادوەرەوە دەرچوە و فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەژی ئەمین دەركردوە بە گوێرەی مادەكانی 56 و 406 لە یاسای سزادانی عێراقی.
ئەو دو فەرمانی دەستگیرکردنە، یەکێکیان مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقییەو ئەوەی دوەمیان مادەی 56ـە، كە تۆمەتباركراون بە "تێوەگلانی لە شەڕەكەی لالەزار، کوشتنی خەڵکی مەدەنی، نانەوەی پشێوی و هەوڵدانە بۆ تیرۆر، هەروەها تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانیان ئاڕاستە كراوە".