27 کوردستان

شاسوار عەبدولواحید سبەینێ پێنجشەممە دادگایی دەکرێت

11:21 - 27/08/2025

زەمەن - سلێمانی

بڕیارە سبەی پێنجشەممە ٢٨ی ئاب، دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە شاری سلێمانی، بەڕێوەبچێت، چاوەڕێ دەکرێت چاوەڕێ دادگا بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەکە بدات.

12ـی ئەم مانگە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کرا، لەسەر سکاڵای شادی نەوزاد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کورستان بە تۆمەتی هەڕەشە و ناوزڕاندن، بڕیار بوو پێنجشەممەی رابردوو ٢١ی مانگ دانیشتنی دادگاییکردنی بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ 2025-08-28 دواخرا.

ڕۆژی 14ـی ئەم مانگە دادوەر سەڵاح محەممەد، جێگری سەرۆكی دادگای سلێمانی وتی:، شاسوار عەبدولواحید، وەك تۆمەتبار خۆی نەهاتووەتە بەردەم یاسا، بەڵكو بەهێزی دەسەڵاتی جێبەجێكردن دەستگیركراوە، لەسەر ئەو بنەمایەش؛ دوای یەكلایی بوونەوەی ئەو دۆسیەیەی كە ئێستا لەسەری دەستگیرکراوە، سەرجەم ئەو كەسانەی باوەڕیان وایە مافیان لای تۆمەتبار هەیە و پێی نەداون، دەتوانن لە دادگا سكاڵای لەسەر تۆمار بكەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن