كۆنفرانسی هاوپەیمانی سۆسیال دیموكراتی وڵاتانی عەرەبی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
11:09 - 27/08/2025
زەمەن - هەواڵەكان
ئەمڕۆ كۆنفرانسی
هاوپەیمانی سۆسیال دیموكراتی وڵاتانی عەرەبی لەسەر بانگهێشتی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان لە سلێمانی بەرێوەدەچێت.
كۆنفرانسەكە لە
27 تاك 30ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، ، یەكەم رۆژی كۆنفرانسەكەش تایبەت دەبێت بە
ژنان و هەر ئەمڕۆ سەرۆكی ژنانی رێكخراوی سۆسیال دیموكرات و جێگیرەكانی هەڵبژردرێت،
هەروەها شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق وتارێك لە بارەی رۆڵی ژنان پێشكەش
دەكات.
بڕیاریشە لە رۆژی
دووەمی كۆنفراسەكەدا، د. لە تیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی
هەرێم و چەندین كەسایەتی سیاسی و ئەندامی ئەو رێكخراوە لە وڵاتانی عەرەبی و ئەمریكاو
ئەوروپا بەشداری تیدا دەكەن وتار پێشكەش
بكەن.
هەر بە پێی ئەجێندای
كۆنفرانسەكە لە ماوەی ئەو چوار رۆژەدا چەندین
تەوەر تاوتویی َدەكرێن لەوانە گەنجان و ژنان و سیاسی و كلتور چەندین بابەتی دیكە.