30 کوردستان

سودانی مۆڵەتى هەفتەیەک دەداتە لیژنەکانى هەرێم و بەغدا

08:32 - 26/08/2025

زەمەن پرێس:

سەرۆک وەزیرانى عێراق داواى لە هەولێر و بەغدا کردوە لەماوەى هەفتەیەکى دیکە بگەنە ئەنجام، تاوەکو مووچەى مانگەکانى تەمموز و ئاب بڕیارى لەسەر بدرێت.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران ڕایگەیاندوە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانى عێراق گفتوگۆ لەبارەی کاری لیژنە هاوبەشەکە کراوە و مۆڵەتى هەفتەیەکیش بۆ رێککەوتن لەبارەى دۆسییەکانى داهاتى نانەوتى و هەناردەکردنەوەى نەوت، لەنێوان هەولێر و بەغدا دراوە.
سودانى لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەى بەوەکردوە، ناکرێت خەڵک بێ مووچە بێت، بۆیە داواى کردووە هەولێر و بەغدا لەماوەى هەفتەیەکى دیکە بگەنە ئەنجام، تاوەکو مووچەى مانگەکانى تەمموز و ئاب بڕیارى لەسەر بدرێت.
دوانیوڕۆی ئەمرۆ ئەنجومەنى وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە خەرجکردنى مووچەی مانگی ٦ـی مووچەخۆرانی هەرێم دەرکرد.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن