سبەینێ رێکارەکانی ناردنی ١٢٠ ملیاردینار داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا دەستپێدەکات
09:08 - 26/08/2025
زەمەن پرێس:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە سبەی
رێکارەکانی ناردنی ١٢٠ ملیاردینار داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا دەستپێدەکەن.
لەزاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی وئابوری هەرێمی کوردستان
رایگەیاندوە، سبەی دەست بە رێکارەکانی ناردنی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ
دەکەین. رێکارەکان بریتییە لە کۆکردنەوەی پارەکە و دواتر گواستنەوەیەتی بۆ سەر
هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
ئاماژەى بەوەشکردوە، هەر کاتێك نووسراوەی خەرجکردنی پارەکە بۆ
وەزارەتی دارایی عێراق نێردرا، ئەوانیش ١٢٠ملیار دینارەکە دەخەنە سەر هەژماری
وەزارەتیی دارایی عێراق."
میدیای پارتی