93 کوردستان

شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان و كەركوك دەگرێتەوە

01:53 - 26/08/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 کەشناسی ڕایگەیاند: پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات و پلەکانی گەرماش دادەبەزێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرایکرد، پێشبینى دەکرێت درەنگانى ئەمشەو تۆزێکى سووک ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان بەتایبەت ناوەڕاست و ڕۆژهەڵات و باشوورى هەرێم و گەرمیان بکات.
وتیشی: پێشبینى دەکرێ خۆڵبارینەکە بۆ سبەى بەیانى ڕۆژى چوارشەممە زیاتر بێت،  مەودای بینی (٥_٧) کم دەبێت، هاوکات پلەکانى گەرماش ١ تا ٢ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

هاوکات محەممەد کەمال، شارەزای بواری کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی، ئاماژەی بەوەداوە، پێشبینی دەکرێت لە درەنگانی ئەمشەو شەپۆلێکی خۆڵبارین کە سەرچاوەکەی سنووری عێراق و سووریایە بگاتە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، دواتر بەشێوەی لاواز بۆ مامناوەند دەگاتە دەشتی هەولێر و گەرمیان و کەرکووک و خورماتوو و سلێمانی. 

دەشڵێت: کاریگەریی خۆلبارینەکە تاوەکوو شەوی سبەی چوارشەممە، بەردەوام دەبێت، بەڵام بەرەبەیانی پێنجشەممە کۆتایی دێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 هەولێر: 41 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 44 پلەی سیلیزی 
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
سۆران: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن